زیندانییە هەڵاتووەکەی سلێمانی دەستگیر کرایەوە

K24 – سلێمانی:
دوای هەڵاتنی زیندانییەک لە چاکسازیی سلێمانی، ئاسایشی سلێمانی ئاشکرای کرد توانییان زیندانییە هەڵاتووەکە و ئەوانەشی هاوکارییان کردووە دەستگیر بکات.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی 28ـی تەمموزی 2024، دوای ئەوەی ڕاگیراوێکی زیندانی چاکسازی سلێمانی هەڵهات، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانرا لە شاریی سلێمانی دەستگیربکرێتەوە.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کردووە کە شەش تۆمەتبار هاوکاریبوون لە حەشاردانی و گواستنەوەی، ئێستا سەرجەمیان دەستگیرکراوان و ڕادەستی یاساکراون.
ڕۆژی یەکشەممە 28ـی تەمموزی 2024، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: دەنگۆی هەڵاتنی ڕاگیراوێکی ئافرەت لە چاکسازیی سلێمانی هەیە و دەزگا ئەمنییەکانیش پشتڕاستیان نەکردووەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئاسایشی سلێمانی بە دەستگیرکردنەوەی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
