هیومان ڕایتس وۆچ: لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانی سوودان تاوانی "كۆیلایه‌تی سێكسی"ـیان كردووه

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ئاماژه به‌وه ده‌كات لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانی سوودان به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا چه‌ندان تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییان كردووه، به‌تایبه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵ و كۆیلایه‌تی سێكسی بۆ سه‌ر كچان و ئافره‌تان.
ڕۆژی دووشه‌ممه 29ـی ته‌ممووزی 2024، ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ له ڕاپۆرتێكدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، هێزه شه‌ڕه‌كه‌ره‌كانی سوودان له ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكدا هه‌زاران تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییان له به‌رانبه‌ر یه‌كدی و به‌رانبه‌ر سوودانییه بێتاوانه‌كان كردووه.
ئه‌و ڕێكخراوه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هێزه‌كانی سوپای سوودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵیان كردووه‌ته سه‌ر كچان و ئافره‌تانی ته‌مه‌ن 9 بۆ 60 ساڵ.
ڕێكخراوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، بكه‌رانی ئه‌و تاوانانه ده‌بێت له دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به تۆمه‌تی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی دادگه‌یی بكرێن.
ڕۆژی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024، جیلیان كیتلی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له سوودان ڕایگه‌یاند، جه‌نگی نێوان دوو گه‌وره‌ترین گرووپ و هێزی چه‌كداری سوودان له‌وه‌ته‌ی نیسانی 2023ـوه، جگه له قوربانییه كوژراو و برینداره‌كان و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س، هاوكات سه‌دان و هه‌زاران حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر ئافره‌تان و كچان و توندوتیژیان به‌رانبه‌ر كراوه و هه‌مووان ده‌چنه خانه‌ی تاوانه‌كانی دژ به مافه‌كانی مرۆڤ.
هاوكات ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن له‌و وڵاته كه نه‌وه‌یه‌ك له دایك ده‌بێت زۆربه‌یان به‌رهه‌می ده‌ستدرێژی سێكسین، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و حاڵه‌تانه له هه‌ردوو لای شه‌ڕه‌كه ڕوویان داوه و تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی و توندوتیژیان كردووه.
كچان و ئافره‌تان له ڕاپۆرته ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، خێزان هه‌بووه پیاوه‌كانیان به ته‌واوه‌تی كوژراون و كچ و ئافره‌ته‌كانیش رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی و توندوتیژی بوونه‌ته‌وه.
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشابوو، به رێژه‌ی 70%ـی ده‌ستدرێژییه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی هێزه‌كانی خێراوه ئه‌نجام دراوه.
له‌وه‌ته‌ی نیسانی 2023ـوه هێزه‌كانی عه‌بدولفه‌تاح بورهان، سه‌رۆكی سوودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا به سه‌ركردایه‌تی محه‌ممه‌د حه‌مدان ده‌قلو "حه‌میده‌تی" ڕووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س كوژراون و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، نزیكه‌ی 10 كه‌س له شوێنه‌كانی خۆیان ئاواره بوونه.
شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رنج بۆ ئه‌وه ڕاده‌كێشن كه هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا و هاوپه‌یمانه‌كانیان له زۆربه‌ی توندوتیژییه سێكسییه‌كانی تێوه‌گلاون، ته‌نانه‌ت چه‌ندین حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی و قۆستنه‌وه‌ی سێكسی و كۆیلایه‌تی و بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و هێزانه‌وه ئه‌نجام دراوه و له هه‌ندێك كاتدا هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه به پاڵنه‌ری سیاسی، ئیتنیكی، نه‌ژادی و سیاسی بووه. به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك جار هاوسه‌رگیری به‌زۆر و له‌شفرۆشی به‌زۆریان به ئافره‌تان و كچان و هه‌رزه‌كاران ئه‌نجام داوه.
شاره‌زایان داوا ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له‌باره‌ی ئه‌و ره‌فتارانه‌وه بكرێت، هۆشداریشیان داوه كه ئه‌نجامی كاره‌ساتباری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.