ئه‌حمه‌د یاسری: گرژی و پێشهاته ئاڵۆزه‌كانی ئێسته‌ی لوبنان كه‌ڵه‌كه‌بووی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماسه
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ری په‌لكێشكردنی لوبنان بۆ ناو شه‌ڕ، زیاتر په‌یوه‌ندی به ئه‌مه‌ریكا و ڕۆڵی ئه‌و وڵاته هه‌یه له باره‌ی شه‌ڕی ناوچه‌كه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 29ـی ته‌ممووزی 2024، ئه‌حمه‌د یاسری، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، حزبوڵڵای لوبنان له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـوه، به‌هێزترین كاندید بوو بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ناو شه‌ڕه‌كه.
ئه‌حمه‌د یاسری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گرژی و پێشهاته ئاڵۆزه‌كانی ئێسته‌ی لوبنان و ئه‌گه‌ره‌كانی چوونی بۆ ناو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، كه‌ڵه‌كه‌بووی هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌یه كه له ماوه‌ی 9 مانگی ڕابردوودا له ناوچه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ری په‌لكێشكردنی لوبنان بۆ ناو شه‌ڕ، زیاتر په‌یوه‌ندی به ئه‌مه‌ریكا و ڕۆڵی ئه‌و وڵاته هه‌یه له باره‌ی شه‌ڕی ناوچه‌كه‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌ی بازنه‌ی شه‌ڕی غه‌ززه فره‌وانتر نه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر به به‌رزاییه‌كانی جۆلان نه‌گۆڕه.
ڕۆژی 27ـی ته‌ممووزی 2024، کەناڵی 13ـی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر یاریگەیەکی تۆپی پێ لە شاری مەجدەل شەمسی بەرزاییەکانی جۆلان لانی کەم 12 کەس کوژران و زیاتر لە 30 دیکەش بریندار بوون.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، حزبوڵڵای لوبنانی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد و حزبووڵڵاش ڕەتی دەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکەوه هەبێت. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، گوتی: حزووڵڵای لوبنانی باجی هێرشەکەی مەجدەل شەمس دەدات.
لای خۆیەوە دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ڕایگەیاند: "ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵڵای لوبنانی مووشەکێکیان ئاراستەی چەند منداڵێک لە یاریگەیەکی تۆپی پێ کرد لە مەجدەل شەمس لە باکووری ئیسرائیل."
گوتیشی: "حزبوڵڵا درۆی لەگەڵ تەواوی جیهان کرد و ڕایگەیاندوە، ئەوان هێرشەکەیان نەکردووە. ئەمە دۆریە، دەتوانین پشتڕاستی بکەیەنەوە، حزبوڵڵا ئەم منداڵانەی لەم هێرشە دڕندانەیەدا کوشتوون، هەموویان لە تەمەنی نێوان 10 بۆ 20 ساڵ بوون."
دووشەممە 29ـی تەممووزی 2024، کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە، ئەو هێرشەی کرایە سەر مەجدەل شەمس نابێت ببێتە هۆی شەڕێکی گەورەتر، گوتوشیه‌تی، سیاسەتی ئەمەریکا سەبارەت بە جۆلان نەگۆڕاوە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە کۆنتڕۆڵکردنی جۆلان هێشتا بۆ ئاسایشی ئیسرائیل گرنگە.
لەلایەکی دیکەیشەوە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەیرووت داوای لە هاووڵاتییانی ئەمەریکا کرد دەستبەجێ لوبنان جێ بهێڵن، ئەو هاووڵاتییانەیشی نایانەوێت لوبنان جێ بهێڵن، خۆیان بۆ مانەوەیه‌كی زۆر و درێژخایه‌ن ئامادە بکەن.