ئاگرێک لە شارباژێر کەوتەوە و کۆنتڕۆڵ کرا
ئاگرێکی فراوان لە گوندێکی سەر بە شارباژێر کەوتەوە، بەهەوڵی خەڵکی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی توانرا بیکوژێننەوە.
دووشەممە 29ـی تەممووزی 2024، ئاگرێکی فراوان له سنووری گوندی تهگهرانی ناوچهی شارباژێر كهوتووەتەوە و تیمهكانی بهرگریی شارستانیی و هاوڵاتییانی ناوچەكە ئاگرەکەیان كۆنترۆڵكرد.
عوسمان ئەنوەر قائیمقامی شارباژێڕ بە کوردستان 24ـی ڕاگەیاند: ئاگرەکەی سنوری شارباژێر کەلە سنوری گوندی تەگەران کەوتبوەوە کۆنتڕۆڵ کراوەو تیمێکیان داناوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی تەممووزی 2024، ئیسماعیل تەها بەرێوبەری دارستان و پاوانی ڕاپەرین بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بە تۆمەتی سووتاندنی دارستانی قەڵادزێ، چوارکەس دەستگیرکراون.
وەک ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بۆ کردووە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوتووە، چوارکەس ئاگرەکەی دارستانی قەڵادزێ دەکەنەوە و دەیسوتێنن، دەشڵێت: بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە سێ هەزار دار سنۆبەری دارستانەکە سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە.