سه‌پاندنی باجی گومرگی له‌سه‌ر ئاردی هاورده له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه هاووڵاتییان نیگه‌ران ده‌كات

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌پاندنی باج (پێناسه)ـی گومرگی له‌سه‌ر ئاردی هاورده په‌سند كرد كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا بڕه‌كه‌ی ده‌گاته ڕێژه‌ی 25%، له به‌رانبه‌ردا خاوه‌ن نانه‌واخانه و سه‌موونخانه و شیرنه‌مه‌نییه‌كان پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی نان، سه‌موون و شیرینییه‌كان ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر سەپاندنی باج (پێناسه)ـی گومرگی لەسەر ئاردی هاوردە دەرکرد، کە له قۆناغی یه‌كه‌مدا بڕی 25% زیاد ده‌بێت، خاوەن نانەواخانە و فڕنەکان و شیرنه‌مه‌نییه‌كان لە بەغدا پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی نان، سه‌موون و شیرینییه‌كان بەرز ببێتەوە.
خاوەن نانەواخانە و فڕنەکان و شیرنه‌مه‌نییه‌كان لە بەغدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هەر زیادکردنێکی باجی گومرگی له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه دەبێتە هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نان، سه‌موون و شیرینییه‌كان، چونكه زۆربه‌یان پشت بە ئاردی هاوردە دەبەستن. سه‌رنج بۆ ئه‌وه‌ش ڕاده‌كێشن، له‌و په‌ڕی ناچاریدا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر بچووككردنه‌وه‌ی نان و سه‌موونه‌كانیان.
به‌شێك له خاوەن نانەواخانە و فڕنەکان و شیرنه‌مه‌نییه‌كان لە بەغدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، زۆربه‌یان متمانه‌ی به ئاردی ناوخۆیی نییه، به‌تایبه‌تی كه جۆری ئه‌و ئارده‌ی عێراق به‌رهه‌می ده‌هێنێت، باش نییه و هاووڵاتییانیش به باشی نازانن.
هاووڵاتییانی به‌غدا به‌رانبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران عێراق نیگه‌رانن و پێیان وایه بڕیارێكه زیان به گیرفان و مووچه و داهاتی مانگانه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نان و سه‌موون.
هاووڵاتییانی به‌غدا باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌شێك له بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت هه‌ڵه‌ن و له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئابووری وڵات ناگونجێن، به‌تایبه‌تی كه زۆربه‌ی عێراقییه‌كان له چینی مامناوه‌ند و هه‌ژارن و ئه‌و جۆره بڕیارانه كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ریان دروست ده‌كات.
خاوه‌ن نانەواخانە و فڕنەکان و شیرنه‌مه‌نییه‌كان ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه هه‌ر فه‌رده ئاردێكی هاورده ڕێژه‌ی 30%ـی نرخی دێته سه‌ر، كه ئه‌مه‌ش به‌راورد به گیرفانی خه‌ڵك زۆر زیاتره.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران، باجی گومرگی بۆ ئاردی هاورده له 1ـی ئه‌یلوول تاوه‌كوو 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024 به ڕێژه‌ی 10% ده‌بێت، هه‌روه‌ها له 1/1/2025 تاوه‌كوو 30/6/2025 ڕێژه‌ی 25% ده‌بێت.