هیند؛ له ئه‌نجامی زه‌ویخزانێك زیاتر له 100 كه‌س مردن
زه‌ویخزانێك له باشووری هیندستان زیانێكی زۆری گیانی و ماددی لێ ده‌كه‌وێته‌وه؛ ئه‌و ڕووداوه سروشتییه له ناوچه‌كه ڕووی داوه، كه چاندنی جۆره‌كانی چا به ناووبانگه.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 30ـی ته‌ممووزی 2024، زه‌ویخزانێك له باشووری هیندستان ڕووی دا و له ئه‌نجامدا تا ئێسته مردنی 108 و برینداربوونی 250 كه‌سی دیكه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی هیندستان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، زه‌ویخزانه‌كه به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه بووه. ده‌شڵێن، ئه‌مه یه‌كه‌م ڕووداوی له‌م شێوه‌یه‌یه له‌م ناوچه‌یه ڕوو ده‌دات.
ڕووداوه‌كه له ناوچه‌ی وایاندا ڕووی داوه كه ناوچه‌یه‌كی به پیتی به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌كانی چایه و دانیشتووانی ناوچه‌كه ژیانیان له‌سه‌ره و یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین ناوچه‌كان كه حكوومه‌ت بۆ داهات سوودی لێ ده‌بینێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 25ـی ته‌ممووزی 2024، نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی مردووانی زه‌ویخزانه‌كه‌ی ناوچه‌ی كینشۆ كه ده كاتژمێر له ئەدیس ئەبابای پایتەختی ئەسیوپیاوه دووره، گه‌یشتووه‌ته 257 كه‌س.
نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، ژماره‌ی برینداره‌كان زۆره و سه‌دانیش بێسه‌روشوێنن و پێشبینیش ده‌كرێت، ژماره‌ی مردووان بگاته 500 كه‌س.
نووسینگه‌ی ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردبوو، هه‌ڵمه‌ته‌كانی فریاگوزاری بۆ به‌هاناوه‌چوونی دانیشتووانی ناوچه‌كه به‌رده‌وامن، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی جوگرافیای ناوچه‌كه، تیمه‌كان وه‌ك پێویست ناتوانن فریای خه‌ڵكه‌كه بكه‌وم.
نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتبووی، 15 هه‌زار له ناوچه‌كه پێویستیان به‌وه‌یه بۆ شوێنێكی سه‌لامه‌ت بگوازرێنه‌وه، كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا 1320 منداڵ و 5293 ئافره‌تی دووگیان هه‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024، کاربەدەستانی خۆجێی پاپوا گینیای نوێ ڕایانگه‌یاند، خزانی زه‌وی له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كانی ویلایەتی ئینگا ڕووی داوه كاتێك هاووڵاتییانی ناوچه‌كه له خه‌ودا بوونه.
کاربەدەستانی خۆجێی پاپوا گینیای نوێ له‌م باره‌وه گوتوویانه، كاره‌ساته‌كه شەش شارۆچکەی ویلایەتی ئینگای گرتەوە و له ئه‌نجامدا سه‌دان كه‌س و خانوو كه‌وتوونه‌ته ژێر خۆڵ و ژماره‌یه‌كی زۆر مردوون.
پیتەر ئیپاتاس، پارێزگاری ویلایەتی ئینگا ڕایگەیاندبوو، کارەساتەکە "زیانێكی زۆری مرۆیی و ماددی"ـی بەدوای خۆیدا هێناوە و ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به مردنی سه‌دان كه‌س ده‌كه‌ن. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشابوو، ڕووداوه‌كه كاره‌ساتێكی بێوێنه‌یه.