هێمن میرانی: ئەرکی پۆلیس و ئاسایشە سەقامگیری شارەکان بپارێزن

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەرکی پۆلیس و ئاسایشە ئەمنییەتی ناوشارەکان و هاووڵاتییانە و بوونی هەر هێزێکی دیکە کاریگەریی خراپی لەسەر سەقامگیری ناوچەکان دەبێت.

30ـی تەمموزی 2024، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کە پەیامنێری کوردستان24 ئامادەی بوو ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی تاوانە ڕێکخراوەکان لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و نووسینگەکانی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کار دەکەن بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لەسەر چەند تاوانێکی ڕێکخراو کە بەهۆی نوێیی حاڵەت و دیاردەکان

هەروەها ئەو بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، چەندین کۆمپانیا بەهۆی پێشێلکردنی مافی کرێکاران داخراون ڕێککاری یاساییان بەرانبەر گیراوەتەبەر.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، هێمن میرانی ئاماژەی بەوەکرد: کاری هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشە سەقامگیری شارەکان بپارێزن و پێویستە هەموو هێزەکانی دیکە لە دەرەوەی شارەکان بن.