ڕووسیا: کوشتنی هەنیە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکات

ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس (وێنە - ئەرشیف)
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس (وێنە - ئەرشیف)

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ڕووسیا ڕایگەید، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت و تاران، دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕق و کینە و ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وەک یەکەم هەڵوێستی فەرمیی ڕووسیا لەسەر کوژرانی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی موقاوەمەی ئیسلامی (حەماس) لە تاران، قوستەنتنین کۆساچێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ڕووسیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلیگرام نووسیویەتی: هێرشەکانی ئیسرائیل بە ئاشکرا بۆ سەر حزبوڵا و حەماس لە بەیروت و تاران کوشتنی سەرکردە باڵاکانی ئەو بزووتنەوانە نابێتە هۆی لەناوبردنی هەڕەشەی تیرۆر، بەڵکو لە سەرانسەری جیهان دەبێتە هۆی ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی بەرەی موقاوەمە لە دژ ئیسرائیل، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی ڕق و کینەی زیاتر و ئاڵۆزی توندتر ببێتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تاران ئیسماعیل هەنیە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران و ئێرانیش ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی ڕووداوەکە دەکەن و دواتر بۆ ڕای گشتیی ئاشکرای دەکەن.

Fly Erbil Advertisment