داعش 17 كه‌سی ده‌ستگیركرد
ئه‌رشیفی كه‌سه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی داعشیان بردووه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌كدارانی داعش"17" كه‌سی سڤیلیان له قه‌زای حه‌ویجه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه ،به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌رشیفی راپۆرتی كه‌سه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی داعشیان بردووه كه بۆ ئه‌و گروپه‌یان ناردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به میدیایه‌كی ناوخۆیی عێراقی گوتووه" داعش هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی ده‌ستگیركردنی له‌ناو قه‌زای حه‌ویجه ده‌ستپێكردووه،پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو،چوونه‌ته ناو یه‌كێك له باره‌گاكانی داعشه‌وه و ئه‌و دۆسیه و راپۆرتانه‌یان بردووه كه له‌لایه‌ن كه‌سه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی داعشه‌وه نێردراوون،هه‌ر بۆیه چه‌كدارانی داعش"17" كه‌سی سڤیلی ده‌ستگیر كردووه كه زۆربه‌یان گه‌نجن.
سه‌رچاوه‌كه كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه ئه‌وه‌شی گوتووه"داعش ده‌یه‌وێت به هه‌ر رێگه‌یه‌ك هه‌بووه ئه‌و ئه‌رشیفه بگه‌ڕێنێته‌وه، كه ناوی ئه‌و كه‌سه باوه‌ڕپێكراوانه‌ی خۆی تیدایه كه له‌كاتی داگیركردنی قه‌زای حهویجهشدا هاوكاری و كارئاسانییان بۆ كردوون.
ئه‌و كه‌سه نه‌ناسراوانه رۆژی پێنج شه‌ممه چووبوونه ناو ناوه‌ندێكی ئه‌منی داعش له حه‌ویجه و ئه‌و دۆسیه و ئهرشیفانهیان بردبوو.