هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی لەسەر ئاستی عێراق کاردانەوەی لێ کەوتەوە

هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی جورف سه‌خر، كاردانه‌وه‌ی توندی لێ كه‌وته‌وه؛ هادی عامری داوای ده‌ركردنی به‌په‌له‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات. هاوكات حزبوڵڵای عێراقی دەڵێت، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر جورف سه‌خری پێكرا له بنكه‌یه‌كی ئاسمانی وڵاتی كوه‌یته‌وه ئاڕاسته كراوه.
هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی جورف سه‌خر له پارێزگای بابل له‌عێراق، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به كه‌تائبی حزبوڵڵای عێراقی كوژران و برینداربوون، كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی شیعه داوای ده‌ركردنی به‌په‌له‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن. هاوكات مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیش داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی هه‌ماهه‌نگی موقاوه‌مه ده‌كات.
له كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی پارێزگای بابل كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی كرانه ئامانج، حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر جورف سه‌خر له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بووه و 4 ئه‌ندامیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ناوچه‌ی سهعیدات له‌باكووری پارێزگای بابل، دوو كاروانی به لیوای 47ی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌ته ئامانج كه سه‌رقاڵی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی بوونه له‌ناوچه‌كه‌دا.
له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كه‌ی جورف سه‌خر، حزبوڵڵای عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كه‌ی بابل به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه. حزبوڵڵای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه له بنكه‌ی عه‌لی سالم له وڵاتی كوه‌یته‌وه ئاراسته‌كراوه. حزبوڵڵای عێراقی داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات كار بۆ كۆتاییهاتنی هێزه بیانییه‌كان له‌وڵات بكات.
له‌لای خۆیه‌وه هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در دوژمنكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و رۆڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له جورف سه‌خر به‌توندی سه‌ركۆنه ده‌كات و ده‌ڵێت، داوایان له حكوومه‌تی عێراق كردووه هه‌نگاو و رێوشوێنه پێویسته‌كانی بۆ ده‌رچوونی یه‌كجاریی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه به نایاسایی له عێراقن بگرێته‌به‌ر و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی بۆ وڵات بگه‌ڕێته‌وه.
هاوكات، ئه‌بو ئالا وه‌لائی ئه‌مینداری گشتی كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دای عێراقی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه ده‌كات. ئه‌بو ئالا وه‌لائی رایگه‌یاندووه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پێشهاته ئه‌منییه ناوخۆیی و هه‌رێمییانه‌ی هاتوونه‌ته ئاراوه، داوا له فه‌رمانده‌ی گروپه‌كانی هه‌ماهه‌نگی موقاوه‌مه له‌عێراق ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجام بده‌ن.