قاسم ئەعرەجی: هێرشەکانی سەر بابل و کوشتنی هەنییە ناوچەکە پەلکێشی شەڕێکی فراوان دەکەن

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاندووە، هێرشی سەر جورف ئەلسەخر و کوشتنی هەنیە بەڵگەی ڕوونە کە پلانێکی ئاشکرا هەیە بۆ ئەوەی ناوچەکە بەرەو شەڕێکی فراوان پەلکێش بکرێت.
ئەعرەجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکەی سەر کاروانی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە جورف ئەلسەخر و کوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران، نووسیویەتی: ئەو هێرشانە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر بوونی پلانێکی کراوە بۆ ڕاکێشانی ناوچەکە بۆ شەڕێکی ئاشکرا کە دەرئەنجامێکی شوومی دەبێت.
شەوی ڕابردوو هێرشێکی ئاسمانی کرایە سه‌ر ناوچه‌ی جورف ئەلسه‌خر له پارێزگای بابل و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به كه‌تائبی حزبوڵڵای عێراقی چوار چەکدار كوژران کە سەر بە لیوای 47ی حەشد بوون، لە كاردانه‌وه‌ی هێرشەکەدا، به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی شیعه داوای ده‌ركردنی به په‌له‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن. هاوكات مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیش داوای كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی هه‌ماهه‌نگی موقاوه‌مه ده‌كات.
هەروەها بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە شوێنی مانەوەیدا لە تاران، لەگەڵ پاسەوانێکی تایبەتیدا لە هێرشێکدا کوژران.