ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران کرا

ئاڵوگۆڕی لە پۆستی بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کرا
ئاڵوگۆڕی لە پۆستی بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کرا

لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕیی پۆستە کارگێڕییەکان، جەوهەر مەحموود، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە کار بوو.

 سەرچاوەیەک لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 31-07-2024، هێمن مستەفا سەعید، وەک بەڕێوەبەری تازەی گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە وەکالەت فەرمانی کارگێڕی لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرچووە.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو، هێمن مستەفا سەعید، وەک بەڕێوەبەری تازەی گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە وەکالەت دەست بەکار ببێت.