گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه

گوته‌بێژی فه‌رمیی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن له ته‌لئه‌ڤیڤ، ئاماژه به‌وه ده‌كات به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئه‌منی و به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، بڕیار دراوه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌شته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان.
چوارشه‌ممه، 31ـی ته‌ممووزی 2024، گوته‌بێژی فه‌رمیی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن له ته‌لئه‌ڤیڤ، ڕایگه‌یاند: به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئه‌منی و پێشهاته نوێیه‌كانی ناوچه‌كه به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، بڕیار دراوه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌شته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان.
گوته‌بێژی فه‌رمی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن له ته‌لئه‌ڤیڤ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه "سه‌رجه‌م گه‌شته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان له كاتژمێر 12ـی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه، تاوه‌كوو 12ـی نیوه‌شه‌وی هه‌مان ڕۆژ هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، گه‌شته ده‌ره‌كییه‌كان بۆ هه‌ر یه‌ك له یۆنان، فه‌ره‌نسا، ئیتالیا، به‌ریتانیا و قوبرس هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
بەرەبەیانی چوارشەممە، 31ـی ته‌ممووزی 2024، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە و پاسەوانێکی، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل لە تاران، ڕاگەیاند.
حەماس ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئیسماعیل هەنییە دوای بەشداریی لە رێوەڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، چووەتە شوێنی مانەوەی لە تاران و دواتر تیرۆر کراوە.
لەلایەن خۆیەوە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی هەنییەی سەلماند و ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە دەستیان پێ کردووە و دواتر ئەنجامەکەی بڵاو دەکەنەوە.