عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود: له عێراق هه‌وڵێك هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات "سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداگری ده‌كه‌ن كه ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق بێته ژێر باری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیابارانی كوردستان" ده‌شڵێت: هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و سەبارەت بە پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
چوارشه‌ممه، 31ـی ته‌ممووزی 2024، عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له دادگه‌ی عێراقی یه‌كلا بووه‌ته‌وه و په‌رله‌مانیش په‌سندی كردووه كه ده‌بێت ده‌وڵه‌تی عێراق داوای لێبووردن له گه‌لی كوردستان بكات به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له ڕابردوودا دژ بە گەلی کورد کراون، به‌ڵام عێراق ئاماده نییه داوای لێبووردن بكات.
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "یاسایه‌ك هه‌یه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵكوو پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده كراوه، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساكه‌ی پێشوو".
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد "سه‌باره‌ت به‌م پرۆژه‌یاسایه، هه‌فته‌ی ڕابردوو له ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له به‌غدا نووسراوێكیان ئاراسته‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و فراكسیۆنه‌كان و ده‌زگه‌ی شه‌هیدانی عێراقییان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه تێ نه‌په‌ڕێندرێت".
بارزانییەکان بەر لەوەی بەر هەڵمەتی ئەنفال بکەون لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو بۆ باشووری عێراق ڕاگوێزران، لەساڵی 1978 بەشێکیان لە زێدی خۆیان بۆ ئۆردوگا زۆرەملێیەکانی دیانا، هەریر، بەحرکە و گۆڕەتوو، لەژێر کۆنترۆڵی توندی سەربازی کۆکرانەوە و مەبەستەکەش ئامادەکردنیان بوو بۆ قۆناغی دواتر کە لەناوبردنیان بوو. هەروەها لە ساڵی 1980 ژمارەیەکی دیکەیان لە ئۆردوگای زۆرەملێی قوشتەپەوە بەمەبەستی لەنێوبردنیان لە هەردوو کۆمەڵگەی قودس و قادسیە، نیشتەجێ کران.
بەگوێرەی بەڵگەنامە فەرمییەکانی ڕژێمی بەعس لەکۆتایی مانگی تەمموز و سەرەتای ئابی ساڵی 1983، هێزێكی گەورە و پێکهاتوو لە هێزەكانی فەرمانگەی ئەمنی هەولێر و فەوجەكانی فریاکەوتن و هێزەكانی حەرەس جمهوری بە شێوەیەكی زۆر نهێنی گەمارۆی ئەو كۆمەڵگا زۆرەملێیانەی كە بارزانییەكان تێیدا نیشتەجێ بوون، دا و دواتر بە سێ قۆناغ دەستگیریانیان کرد.
قۆناغی یەكەم: 31/7/1983 کۆكردنەوەی بارزانییەكانی دانیشتووی قۆشتەپە لە دوو كۆمەڵگای زۆرەملێی قودس و قادسیە لە دەوروبەری پارێزگای هەولێر.
قۆناغی دووەم: 10/8/1983 كۆكردنەوەی بارزانییەكانی دانیشتووی كۆمەڵگای هەریر و دیانا و بەحركە و لادێكانی مێرگەسوور.
قۆناغی سێیەم: 1/10/1983 جارێکی دیکە بە شێوەیەکی چروپڕ ماڵ بە ماڵی ئۆردووگاکانیان پشکنی و ئەوەی لە جارەکانی تر دەربازیان ببوو ئەوجارە دەستگیر کران.
ئەوەی زیاتر ئەم ڕاستییانە دەسەلمێنێت نووسراوێكی فەرمی بەڕێوەبەری ئەمنی گشتییە بە ژمارە 84 لە ڕێكەوتی 29ـی ئاداری 1989، بۆ سكرتێری سەرۆكایەتیی كۆمار ناردوویەتی و تێیدا دووپاتی دەكاتەوە "كە لە بەیانی ڕۆژی 1ـی ئابی ساڵی 1983 دا لەسەر داوای بەڕێوەبەری ئەمنی گشتیی "د.فازل براك" هێزێكی سەربازی سەر بە حەرەس جمهوری، كۆمەڵگەكانی "قودس و، قادسیە لە قوشتەپە" كە بۆ خێزانە بارزانییەكان دروست كرابوو گەمارۆ دراوە و دەست گیراوە بەسەر هەموو ئەو پیاوە بارزانییانەی تەمەنییان لە پازدە ساڵ بەرە و ژوور بووە و بە ئۆتۆمبیلی گەورە گواستراونەتەوە بۆ بەغدا.