یەکێتیی ئەورووپا: لایه‌نه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆیان له په‌ره‌سه‌ندنی ڕووداوەکان به دوور بگرن
یەکێتیی ئەورووپا داوا ده‌كات هه‌موو لایه‌ك له دوای كوژرانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حەماس تا دەکرێت دان به خۆیاندا بگرن.
چوارشه‌ممه، 31ـی ته‌ممووزی 2024، پیتەر ستانۆ، گوتەبێژی جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتیی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا داوای لە "هەموو لایەنەکان" کرد له دوای كوژرانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حەماس تا دەکرێت دان به خۆدا بگرن.
پیتەر ستانۆ، به پێویستیشی زانیوه هه‌مووان خۆیان له هه‌ر هه‌ڵچوون و په‌ره‌سه‌ندێكی نوێ به دوور بگرن. ده‌شڵێت، هه‌ڵوێستی فه‌ره‌می یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بریتییه له "ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره له ناوبردنێک له ده‌ره‌وه‌ی دادگه و به‌بێ پشتیوانیی یاسایی".
بەرەبەیانی چوارشەممە، 31ـی ته‌ممووزی 2024، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە و پاسەوانێکی، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل لە تاران، ڕاگەیاند.
حەماس ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئیسماعیل هەنییە دوای بەشداریی لە رێوەڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، چووەتە شوێنی مانەوەی لە تاران و دواتر تیرۆر کراوە.
لەلایەن خۆیەوە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی هەنییەی سەلماند و ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە دەستیان پێ کردووە و دواتر ئەنجامەکەی بڵاو دەکەنەوە.