له‌سه‌ر داوای ئێران ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به په‌له كۆ ده‌بێته‌وه

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئەنجوومەنی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ده‌كات.
چوارشه‌ممه، 31ـی ته‌ممووزی 2024، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئه‌مشه‌و ئەنجوومەنی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ده‌كات. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه.
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ر یه‌ك له چین، ڕووسیا و جه‌زائیر پشتوانییان له داواكارییه‌كه‌ی ئێران كردووه.
تاران، لە نامەیەکدا کە لە لایەن ئەمیر سەعید عیرفانی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاراستەی ئەنجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر تاران كردووه كه تێیدا ئیسماعیل هه‌نییه کوژرا.
بەرەبەیانی چوارشەممە، 31ـی ته‌ممووزی 2024، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە و پاسەوانێکی، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل لە تارانی پایتەختی ئێران ڕاگەیاند.
حەماس ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئیسماعیل هەنییە دوای بەشداریی لە رێوەڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، چووەتە شوێنی مانەوەی لە تاران و دواتر تیرۆر کراوە.
لەلایەن خۆیەوە، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی هەنییەی سەلماند و ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە دەستیان پێ کردووە و دواتر ئەنجامەکەی بڵاو دەکەنەوە.