سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: کوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرکۆنە دەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە: هەر هەوڵێکی ئیستفزازی بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە ئیدانە دەکەم.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: کوشتنی ئیسماعیل هەنییە و هەر هەوڵێکی ئیستفزازی بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە ئیدانە دەکەم.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم کە گرژییەکانی ئەم دواییە کەم بکەنەوە و گفتوگۆی جددی بکەن بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی ناوچەکە کە بەرگەی ناسەقامگیریی زیاتر ناگرێت.

Fly Erbil Advertisment