ئەمەریکا کەشتی جەنگیی و سەربازی زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو دەکاتەوە

لە دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران و فواد شکور، سەرکردەی حزبوڵا لە تاران، ئەمەریکا بڕیاری داوە 12 کەشی جەنگیی و چوار هەزار سەربازی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو بکاتەوە.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) بڵاویکردووەتەوە، کەشتییە جەنگییەکان لە کەنداو و ڕۆژئاوای دەریای ناوەڕاست لەنگەر دەگرن لە نێویاندا کەشتی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت هەیە.
هەروەها هێزی شەڕکەری دەریایی و وشکانی لەخۆ دەگرێت کە ژمارەیان زیاتر لە چوار هەزار شەڕکەر دەبێت.
هەر لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئەمەریکییەدا هاتووە، بەدەر لە پەرە سەندنی ئاڵۆزیەکان، بەڵام ئەمە ڕێکخستنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پشتیوانیی کەشتییە جەنگییەکانی دەبێت لە دەریای سوور بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی چەکدارە حووسییەکانی یەمەن.