ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه بۆ 39480 كه‌س به‌رز بووه‌وه

ژماره‌ی قوربانییانی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رز بووه و سوپای ئیسرائیلیش له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه و لێدانی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی به‌رده‌وامه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 1ـی ئابی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، تادێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر دەبن و له هه‌مان كاتدا دانیشتووان تووشی برسییه‌تیی و نه‌هامه‌تیی سەخت بوونە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 39 هه‌زار و 480 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 91 هه‌زار و 128 كه‌س. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن.
وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 35 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و زیاتر له 50ـی دیكه‌یش بریندار بوونه.
بەرەبەیانی چوارشەممە، 31ـی ته‌ممووزی 2024، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە و پاسەوانێکی، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل لە تاران، ڕاگەیاند.
حەماس ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئیسماعیل هەنییە دوای بەشداریی لە رێوەڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، چووەتە شوێنی مانەوەی لە تاران و دواتر تیرۆر کراوە.
ڕۆژی شه‌ممه 29ـی حوزه‌یرانی 2024، کەرتی چاکسازیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە تۆڕی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی فەڵەستین هۆشداری دا له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه.
کەرتی چاکسازیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە تۆڕی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی فەلەستین ڕایگه‌یاند، تا ئێسته له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س كه نیوه‌یان منداڵن كه‌مئه‌ندام بوونه.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.