عێراق لەڕێگەی کۆمپانیایەکی بەریتانیا پەرە بە کێڵگەکانی نەوتی کەرکووک دەدات

عێراق لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانیا هەوڵی پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوتی باکوور لە کەرکووک دەدات، ئاماژە بەوەش دەکات ئەو لێتێگەیشتنە بۆ بەهێزکردنی وەبەرهێنانە لەو بوارەدا.
پێنجشەممە 1ـی ئابی 2024، سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی سەرپەرشتی ئیمزاکردنی یاداشتێکی لێتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی کرد بۆ پەرەپێدانی کێلگە نەوتییەکانی کەرکووک.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کردووە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی ئیمزا کردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنێکی نەوتیی گشتگیر دەکات لەنێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای نەوتی بەریتانی(BP)، بۆ پەرەپێدانی کێلگەکانی نەوتی کەرکووک بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و غاز.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و نەوت حەیان عەبدولغەنی وەک لایەنی عێراقی و لەلایەن کۆمپانیای(BP)یش سەرۆکی جێبەجێکاریی کۆمپانیا مۆرای ئۆشینکلۆس، یاداشتەکەیان ئیمزا کرد.
بەپێی زانیارییەکان، یاداشتەکە شیاندنەوە و پەرەپێدانی چوار کێلگەی نەوتی باکوورە لە کەرکووک کە، کێلگەکانی بابا و ئاڤانا و بای حەسەن، هەروەها کێلگەی جمبور وخەباز دەگرێتەوە.