ئینیستیتیۆتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان ماڵێك بۆ له‌خۆگرتنی داهێنه‌رانی كورد

ئینیستیتیۆتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان (IIK) یه‌كێكه له دامه‌زراوه نوێیه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌م و كار ده‌كات بۆ خزمه‌تی بیرۆكه و پرۆژه‌ی داهێنه‌رانه و نوێگه‌ریی ناوخۆیی و ڕاكێشان و له‌خۆگرتنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی بیرۆكه‌یه‌كی داهێنه‌رانه و نوێگه‌رانه‌ن بۆ خزمه‌تیی گشتی له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا، كشتوكاڵ، ئای تی و ته‌ندروستی و هه‌ر بوارێكی دیكه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كوردستان24 له میانی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه له لایه‌ن ژڤان و عابد پێشكه‌ش ده‌كرێت، میوانداری هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئینیستیتیۆتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیی گشتیی ئینیستیتیۆته‌كه‌ی كردووه و زانیاریی زیاتر له‌م باره‌وه ده‌خه‌نه ڕوو.
له سه‌ره‌تادا ئازاد نه‌جاڕ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئینیستیتیۆتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئینیستیتیۆته‌كه بۆ خزمه‌تكردنی توانا ناوخۆییه‌كان كار ده‌كات و پێشوازی له هه‌ر جۆره داهێنان و پێشكه‌وتنێك ده‌كات كه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له خۆ بگرێت.
ئازاد نه‌جاڕ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تا ئێسته نزیكه‌ی 250 بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه له لایه‌ن داهێنه‌ران و خاوه‌ن پرۆژه گرنگ و پێشكه‌وتووه‌كان گه‌یشتووه‌ته ئینیستیتیۆته‌كه‌یان، به شێوه‌یه‌ك له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا تا ئێستا 28 پرۆژه وه‌رگیراوه و له لایه‌ن ئینیستیتیۆته‌وه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ڕوونیشی كرده‌وه، له كۆی ئه‌و 28 پرۆژه‌یه، نزیكه‌ی 10 پرۆژه هی خودی ئینیستیتیۆته. بابه‌ته‌كان یان بیرۆكه و پرۆژه‌كانیش هه‌مه‌جۆرن، له‌وانه ته‌ندروستی، ئایتی، كشتوكاڵی و هه‌ر بیرۆكه و پرۆژه‌یه‌كی دیكه كه خزمه‌ت به مرۆڤ ده‌كات. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌و 28 پرۆژه‌یه له ئێسته‌دا كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئینیستیتیۆتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌فتانه كۆبوونه‌وه‌یان هه‌یه و پێشوازی له هه‌ر بیرۆكه و پرۆژه‌یه‌كی داهێنه‌رانه ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تی كوردستان.
له باره‌ی ستافی كار له ئینیستیتیۆتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان گوتیشی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئینیستیتیۆته‌كه كار ده‌كه‌ن كوردن و كه‌سانی نوێگه‌ر و داهێنه‌ر و توانای به‌رز و پێشكه‌وتوویان هه‌یه. هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كار كوردی دیاسپۆران.
دواتر شه‌ریف ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیی گشتیی ئینیستیتیۆتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وانه‌ی پرۆژه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ست نین به ته‌مه‌ن و ئاستی خوێندن و بڕوانامه و جۆریی بڕوانامه، واته هیچ یه‌كێك له‌مانه پێوه‌ر نین بۆ پێشكه‌شكردن و وه‌رگرتنی پرۆژه‌كان.
شه‌ریف ئه‌حمه‌د تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌وان پاڵنه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی هانی ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه‌یان هه‌یه و هزریان له خزمه‌تی نوێگه‌ری و داهێناندا ده‌خه‌نه گه‌ڕ.
ناوبراو پێی وابوو بوێری یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی داهێنه‌ر كه خاوه‌نی بیرۆكه و پرۆژه‌یه‌كی نوێیه، بتوانێت ته‌كان به خۆی بدات و نموونه‌یی و لێوه‌شاوه‌یی و ئاستبه‌رزی خۆی پێشكه‌ش بكات و سه‌ركردایه‌تی پرۆژه یاخود بیرۆكه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیی گشتیی ئینیستیتیۆتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ئینیستیتیۆته‌كه‌یان گوزارشت له ماڵی هه‌موو داهێنه‌رانی كورد ده‌كات كه خاوه‌نی بیرۆكه و دیدگه‌ی داهێنه‌رانه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.
ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، ئه‌وانه‌ی تا ئێسته بیرۆكه‌كانیان پێشكه‌ش به ئینیستیتیۆتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان كردووه، زیاتر كه‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه بوونه، هاوكات ئه‌وانه‌یش بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه‌ی خۆیان پێشكه‌ش كردووه كه بڕوانامه و پسپۆڕییان نییه، به‌ڵام باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌یه و له داهێناندا بوێری ده‌نوێنن.
پێشتر سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له میانی ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه و ناساندنی ئینیستیتیۆتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م ئینیستیتیۆته یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بۆ خودی خۆیشی دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ته.