ئەمڕۆ تەرمی کۆچبەرانی یەختە نوقمبووەکەی ئیتاڵیا دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

وێنەی بەلەمە نقومبووەکەی کۆچبەران
وێنەی بەلەمە نقومبووەکەی کۆچبەران

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ، ئه‌مڕۆ تەرمی 13 کۆچبەری کورد لە ئیتاڵیاوە دەگەڕێندرێنەوە هەولێر.

ڕۆژی دووشەممە (17ـی حوزەیرانی 2024)، میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتاڵیا تێک شکاوە و دەیان کۆچبەر، کە بەشێکیان کوردن بێسەر و شوێنن.

 دوای تێکشکانی یەختەکەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا لە ناوچە لامپێدوسا، هەر زوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوونی کرد، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی راسپارد کارئاسانی بۆ ‌‌هێنانەوە تەرمی قوربانییانی تێکشانی یەختەکە بکەن و بەدواداچوونیش بۆ بێسەروشوێنان بکەن.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان تیمێکی ڕەوانەی ئیتاڵیا کرد بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لەو وڵاتە پەیوەندی بەدامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیا بکەن و سەردانی شوێنی ڕووداوەکە بکەن.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا، سەردانی شوێنی رووداوی تێکشانی یەختەکەی کۆچبەرانی لە لامپێدوسا کرد و لەگەڵ شارەوانی ناوچەکە کۆبووەوە، وێڕای ئەوەش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەی کرد کە رزگاربووانی تێدا خەوێنرابوون.

دوای گەیاندنی هاوکاریی پێویست بە رزگاربووان و و بەسەرکردنەوەیان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیان دەست پێ کرد، تیمەکان توانیان 13 تەرم بدزۆنەوە و لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەگەڕێندرێنەوە هەولێر.

پۆلیسی ئیتاڵیا توانی  40 تەرم بدۆزێتەوە، لەنێو ئەو ژمارەیەدا 13 کەسیان ناسراونەتەوە کە کوردن، هەشتیان خەڵکی باشووری کوردستانن، پێنجیشیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و تەرمەکانیان دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان.

_

 

Fly Erbil Advertisment