سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنی چله‌ی هاوین پیرۆزبایی له ئێزدییه‌كان ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنی چله‌ی هاوینی ئێزدییه‌كان، پیرۆزبایی له میر و ئه‌نجوومه‌نی ڕووحانی و هه‌موو ئێزدیانی كوردستان، عێراق و جیهان ده‌كات.
ڕۆژی هه‌ینی، 2ـی ئابی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنی چله‌ی هاوینی ئێزدییه‌كان، پیرۆزبایی له میر و ئه‌نجوومه‌نی ڕووحانی و هه‌موو ئێزدیانی كوردستان، عێراق و جیهان كرد و هیوای خواست ئه‌م جه‌ژنه به خۆشی و ئارامی بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، له‌م بۆنه‌یه‌دا جارێكی دیكه سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه وه‌كوو چۆن له ڕابردوودا هاوكارییان بوونه و پاراستوویانن و به‌رگریان لێ كردوون و پشتوانیان بوونه، به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بن له پشتوانیكردنی مافه‌كانیان و هه‌ر چی بكرێت بۆ خزمه‌تكردنیان ده‌یكه‌ن.