لوقمان شێروانی: كه ده‌گوترێت هه‌وای هه‌ولێر پیسه بڕیارێكی نازانستییه

شاره‌زا و چالاكوانێكی ژینگه‌یی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ندێك نیشانه هه‌یه گوزارشت له پیسی هه‌وای هه‌ولێر ده‌كات، به‌ڵام نیشانه‌ی سه‌ره‌كیی نین و مه‌رج نییه هه‌واكه‌ی ژه‌هراوی بێت.
ڕۆژی هه‌ینی، 2ـی ئابی 2024، لوقمان شێروانی، شاره‌زا و چالاكوانی ژینگه‌یی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، بۆ زانینی پاكی یان پیسی هه‌ر شارێك یان هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، بۆ نموونه هه‌ولێر، ده‌بێت چه‌ندان توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیاجیادا بكرێت له‌وانه‌یش توێژینه‌وه له جۆری هه‌وا و پێوانه‌كردنی ڕێژه‌ی پاكیی و پیسییه‌كه‌ی.
لوقمان شێروانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و هه‌وایه‌ی مرۆڤ هه‌ڵیده‌مژێت، پێویسته 78% نایترۆجین و 18%ـی ئۆكسجین و 1%ـی گازه‌كانی دیكه بێت.
ئه‌و شاره‌زا و چالاكوانه‌كه‌ی بواری ژینگه‌ی باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ر كات ڕێژه‌كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش نه‌بێت، ئه‌و كات بڕیار له باره‌ی پیسی شوێنه‌كه ده‌درێت.
ناوبراو گوتیشی، له هه‌ولێر له یه‌ك شوێندا ئه‌م پێوه‌ره هه‌یه، ئه‌ویش هه‌ندێك جار به‌هۆی گرفتی كاره‌با و ته‌كنیكییه‌وه كار ناكات. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه ده‌گوترێت هه‌ولێر هه‌واكه‌ی پیسه، بڕیارێكی نازانستییه.