تەرمی 13 کۆچبەرە کوردەکەی ئیتاڵیا دوای نیوەڕۆ بەرەو هەولێر بەڕێدەکرێن

وێنەی تەرمی کۆچبەرەکان
وێنەی تەرمی کۆچبەرەکان

بڕیارە دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی تەرمی ئەو 13 کۆچبەرەی کە لە 17ـی حوزەیران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا خنکان دەگەڕێندرێنەوە هەولێر، 

سەلیم پاشا، ڕاوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەوبارەوە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو پرۆسەیە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی دەستی پێ کرد، کە لیژنەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بۆ ئەو مەبەستە پێک هات.

گوتیشی: ئەو لیژنەیە "دی ئێن ئەی"ـەکانیان وەرگرتووە و هێناویانە ئیتاڵیا، پاشان لەلایان حکوومەتی ئیتاڵیەوە ئەو 13 تەرمە دۆزرانەوە کە هی ئێمەن.

سەبارەت بە ئاگادارکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان، سەلیم پاشا ئاماژەی کرد، وەزارەتی ناوخۆ ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ ئەو مەبەستە، گوتیشی: کاتژمێر 3:00 بە کاتی ئیتاڵیا کە دەکاتە 4:00 بەکاتی کوردستان تەرمەکان بەرەو هەولێر بەڕێدەکرێن.

هەروەها پەیامنێری کوردستان24ـی  ناوی کۆچبەرە کوردە خنکاوەکانی ئاشکراکرد کە بریتین لە "موبین عەلی پوور، حەدیس میرزایی، خونچە مەلا نەبی، میلان حاجی خدر، نیلام هاوکار موسا، حەمە ئارام عەبدوڵڵا، پێشەوا دەروێشی و پژمان نەزمارا، ماتان نەجەفی، هەژار مەولود ئەحمەد، هێرۆ عومەر، عومەر دەرباز، ئاراز عومەر و میروان قادر ئەحمەد.

ڕۆژی دووشەممە (17ـی حوزەیرانی 2024)، میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتاڵیا تێک شکاوە و دەیان کۆچبەر، کە بەشێکیان کوردن بێسەر و شوێنن.

 دوای تێکشکانی یەختەکەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا لە ناوچە لامپێدوسا، هەر زوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوونی کرد، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی راسپارد کارئاسانی بۆ ‌‌هێنانەوە تەرمی قوربانییانی تێکشانی یەختەکە بکەن و بەدواداچوونیش بۆ بێسەروشوێنان بکەن.

Fly Erbil Advertisment