ئه‌نوه‌ر عه‌بدوللـه‌تیف: كۆچبه‌رانی باكوور و ڕۆژئاوای سووریا له دۆخێكی خراپدان

چالاكوانێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، هاوكاریكردنی كۆچبه‌رانی باكوور و ڕۆژئاوای سووریا له لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانه‌وه زۆر كه‌م بووه‌وه و به‌هۆیه‌وه دۆخێكی مرۆیی ناله‌بار دروست بووه.
ڕۆژی هه‌ینی، 2ـی ئابی 2024، ئه‌نوه‌ر عه‌بدوللـه‌تیف، چالاكوان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، بارودۆخی كه‌مپنشینه‌كان له باكووری سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان له ڕووی ته‌ندروستی و مرۆییه‌وه زۆر ئاڵۆزه.
ئه‌نوه‌ر عه‌بدوللـه‌تیف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆچبه‌ران ڕووبه‌ڕووی سه‌ختییه‌كی زۆر بوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ڕێگه‌وبان و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه.
ناوبراو گوتیشی، خێزانه كورده‌كانی كه‌مپه‌كان هیچ ده‌رفه‌تێكی كاركردنیان نییه و ژماره‌یشیان ملیۆنێك كه‌س ده‌بێت.
ئه‌نوه‌ر عه‌بدوللـه‌تیف ڕوونیشی كرده‌وه، سه‌رباری باره سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان، هاوكات زه‌مینله‌رزه‌كه‌ی شوباتی 2023 ئه‌وه‌ندی دیكه كاره‌ساته مرۆییه‌كانی ناو كه‌مپه‌كانی زیاتر كرد.