جوداخوازانی مالی: زیاتر لە 130 سەربازی ڤاگنەر و سەربازی مالیمان کوشت

جوداخوازان لە باکووری مالی ڕایانگەیاند، لە شەڕەکانی نێوان 25 بۆ 27ـی تەمموز لە تینزاواتنی نزیک سنووری جەزائیر ، 84 سەربازی بەکرێگیرا و لە گرووپی ڤاگنەری ڕووسی و 47 سەربازی مالییان کوشتووە.

جوداخوازەکانی مالی ئاماژەیان بەوەش کردووە، نزیکەی 30 چەکداری ناو ڕیزەکانی سوپا و هاوپەیمانەکانی دوای ئەوەی کوژران و برینداربوون بە هەلیکۆپتەر گواستراونەتەوە بۆ کیداڵ.

سوپای مالی و هاوپەیمانە ڕووسیاییەکانی هەفتەی ڕابردوو تووشی یەکێک لە گەورەترین شکستەکانییان بوون لە باکووری مالی، چونکە دوای شەڕکردن لەگەڵ جوداخوازەکان و هێرشی چەکدارە توندڕەوەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوت.

لە کاتێکدا تا ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمیی ئەو کەسانە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام سوپای مالی دانی بەوەدا ناوە لە تینزاواتنی ژمارەیەکی زۆریان لی کوژراوە، هەروەها کەناڵێکی تێلێگرامیش کە پەیوەندی بە گروپی ڤاگنەرەوە هەیە، دەڵێت: زیانی گیانی لە نێو ڕیزەکانی ڤاگنەر هەبووە و یەکێک لە سەرکردەکانیشیان کوژراوە.

Fly Erbil Advertisment