سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له بهغدا و باڵێوزی تورکیا لە عێراق كۆ بوونهوه

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا پێشوازی له باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندى یاوەری کرد و ههردوولا بارودۆخی ئێسته و پێشهاتەکانی ئەم دواییه و کاردانەوەکانی لهسەر ئاسایش و سه قامگیریی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە تاوتوێ دهكهن.
ڕۆژی پێنجشهممه 1ـی ئابی 2024، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا له نووسینگەی تایبەتی خۆیدا پێشوازی لە ئانیل بۆرا ئینان،باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندى یاوەری کرد.
له دیدرێکدا، بارودۆخی ئێسته و پێشهاتەکانی ئەم دواییه و کاردانەوەکانی لهسەر ئاسایش و سه قامگیریی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە تاوتوێ کران.
هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە و چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و پێویستیی هاوکاری هەردوولا بۆ زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تاوتوێکردنی دۆسیهی ئاو گفتوگۆی لهسهر كرا.
لای خۆیەوە سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پشتیوانی هەولێری بۆ سەرخستنی پرۆژەی ڕێگهی گەشەپێدان لە پێناو بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە دووپات کردەوە.
له کۆتایی دیدارەکەدا، باڵیۆزی تورکیا له بەغدا، ستایشی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانی لە سەرجەم بوارەکاندا کرد.