وەزیرانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەرێمی هێسنی ئەڵمانیا کۆ بوونەوە

وەزیرانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەرێمی هێسنی ئەڵمانیا کۆ بوونەوە
وەزیرانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەرێمی هێسنی ئەڵمانیا کۆ بوونەوە

K24 – هەولێر:

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆی هەرێمی هێسنی ئەڵمانیا، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت کرد. 

ئەمڕۆ هەینی 2ـی ئابی 2024، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا لەگەڵ ڕۆمان پۆزێک، وەزیری ناوخۆی هەرێمی هێسنی ئەڵمانیا کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە باڵاخانەی وەزارەتی ناوخۆ لە شاری ڤیسبادن بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ کرا، بە تایبەتی لە ڕووی ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی لە بوارەکانی بەرزکردنەوەی تواناکانی پۆلیس و بەرگری شارستانی و بەڵگەی تاوان و هەماهەنگی زیاتر بۆ کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکوومەت و گەلی ئەڵمانیای کرد بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.

هەروەها جەختی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە پاراستنی بەهاکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین کە لەم پێناوەدا هەرێمی کوردستان زۆر قوربانی داوە.