موقتەدا سەدر لەبارەی ئیسرائیل پەیامێک ئاراستەی حکوومەت و پەرلەمانی عێراق دەکات

K24 - هەولێر:
موقتەدا سەدر داوا لە حکوومەت و پەرلەمانی عێراق دەکات ڕێوشوێنی دیپلۆماسی لە دژی ئەو وڵاتانە بگرنەبەر کە ئیسرائیل ڕەت ناکەنەوە.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەدوایین هەڵوێستیدا داوا لە حکوومەت و پەرلەمانی عێراق دەکات ڕێوشوێنی دیپلۆماسی لە دژی باڵیۆزی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامیانە بگرنەبەر کە پەیوەندی سیاسی و مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیلدا دەکەن و ڕەتی ناکەنەوە.
هاوکات سەدر داوا دەکات حکوومەتی عێراق لەگەڵ کۆمکاری عەرەبی و ئەنجوومەنی هاریکاری ئیسلامی کار بکات بۆ دەرکردنی بڕیارێک لە دژی ئیسرائیل و هەروەها فشار بخەنە سەر نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ڕاگرنتی کردەوە دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل لە غەززە و لە ناوچەکە.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.
لە بەرامبەردا ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر غەززە دەست پێکرد، لە ئەنجامی هێرشەکانیشیدا زیاتر لە 39 هەزار و 480 هاووڵاتی سڤیل کە زۆرینەیان ژن و منداڵ و کوژران.
وهزارهتی تهندروستیی غهززه ڕایگهیاندووە، تادێ بههۆی هێرشهكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سهر كهرتی غهززه ژمارهی كوژراوان و برینداران زیاتر دەبن و له ههمان كاتدا دانیشتووان تووشی برسییهتیی و نههامهتیی سەخت بوونە.