سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە دژوار فایەق دەکات

K24 – هەولێر:
بەهۆی کۆچی دوایی برای دژوار فایەق، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی ناوبراو کرد.
هەینی 2ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی دژوار فایەق کرد و ئاماژەی بەوە دا: "بۆ کۆچی دوایی براتان کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کەرکووک خوالێخۆشبوو (عەبدولخالق فایەق)، سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، گوتی: خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکات ببەخشێت.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
بەڕێز دژوار فایەق،
بۆ کۆچی دوایی براتان کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کەرکووک خوالێخۆشبوو (عەبدولخالق فایەق ) ، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕیزەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان