ڤیدیۆ؛ شازادەی جێنشینی ئوردن بووە باوک
شازادەی جێنشینی ئوردن بووە باوکی کچێک و ناوی نا "ئیمان".
دیوانی پاشایەتیی ئوردن لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، 03-08-2024، شازادەی جێنشین، حوسێنی کوڕی شا عەبدوڵڵای دووەم و شازە ڕەجوە حوسێنی هاوسەری، بوونەتە خاوەنی کچێک و ناویان لێ ناوە "ئیمان".
هەر بەو بۆنەیەوە، دیوانی پاشایەتیی ئوردن پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی شازادەی جێنشین، هاوسەرەکەی و شا عەبدوڵلای دووەم، شا ی شانشینەکە دەکات و هیوای تەمەندرێژی بۆ "ئیمان"ـی تازە لە دایکبوو دەخوازێت.
هاوکات، شازادەی جێنشنینی ئوردن، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستگرام، پۆستێکی کردووە و تێیدا سوپاسی خوای گەورەی کردووە کە کچێکی پێ بەخشیوە و لە خوای گەورە داواکارە تەمەنی کچەکەی درێژ بکات و بەردەوام تەندروست بێت.
هاوکات، شازادەی جێنشینی ئوردن، لە پۆستێکی دیوانی پاشایەتیی ئوردن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا دەردەکەوێت کە بە گوێی کچەکەیدا بانگ دەدات.
سمو الأمير الحسين بن عبدالله الثاني، ولي العهد، يؤذن في أذن مولودته، سمو الأميرة إيمان بنت الحسين، اقتداء بسنة رسول الله، صلى الله عليه وسلم #الأردن #نبارك_للحسين pic.twitter.com/tqL46acUEv
— RHC (@RHCJO) August 3, 2024