عیسمه‌ت میر ته‌حسین: داوامان له فه‌ره‌نساییه‌كان كردووه كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدیان به جینۆساید بناسێنن

له پاریس یادیی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان ده‌كرێته‌وه، هاوكات میرێكی ئێزدیان ئاماژه به‌وه ده‌كات، شنگال چه‌ندان سته‌می گه‌وره‌ی له دژ كراوه.
ڕۆژی شه‌ممه، 3ـی ئابی 2024، عیسمه‌ت میر ته‌حسین، میری ئێزدیانتایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، به‌شێك له سیناتۆرانی فه‌ره‌نسی پێیان ڕاگه‌یاندوون هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدیی ئێزدییان به فه‌رمی بناسرێنرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا به ئاماده‌بووانیان ڕاگه‌یاندووه، شنگال چه‌ندان سته‌می گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه و وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌ناویشاندا فه‌ره‌نسا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی بكات.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، به‌شێك له سیناتۆره‌كانی فه‌ره‌نسا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ئێزدییان له په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا په‌سند بكرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له كۆنفرانسه‌كه‌دا گوتارێكی پێشكه‌ش كردووه و داوای له فه‌ره‌نساییه‌كان كردووه پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی بكه‌ن و باری قورسی سه‌ر شانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
بەرەبەیانی 3ـی ئابی 2014، داعش هێرشی کردە سەر شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری، به‌شێكیان لە دەستی داعش ڕزگاریان بوو، ئەوانی دیكه بە ژن و منداڵ و پیاوەکان دەورووبەریان گیرا و دەستبەسەر کران، لە پرۆسەیەکدا، ژن و منداڵ و پیاوەکانیان لە یەکتر جیا کردەوە، ئەوانەی بەزۆر کرانە موسڵمان لە ژیان مانەوە، ئەوانەی ڕەتیان کردەوە به زۆرەملێ ببنە موسڵمان، کوژران و زیندەبەچاڵ کران.