بابێ چاوش: له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نساییه‌كان كار بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئێزدییه‌كان ده‌كه‌ین

پیاوێكی ئایینی ئێزدیان ئاماژه به‌وه ده‌كات، بارودۆخی شنگال باش نییه؛ هاوكات سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش.
ڕۆژی شه‌ممه، 3ـی ئابی 2024، بابێ چاوش، پیاوی ئایینی ئێزدیان میری ئێزدیان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئێزدییه‌كان له چه‌ندان سه‌رده‌مدا توندوتیژی و سته‌میان به‌رانبه‌ر كراوه، به‌ڵام ئه‌وان خۆڕاگر بوونه.
بابێ چاوش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئامانجیانه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نساییه‌كان به‌تایبه‌تی سیناتۆره‌كان كار بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نساییه‌كان كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییان به جۆناسۆد بناسنێنن.
ڕوونیشی كرده‌وه، فه‌ره‌نساییه‌كان له وڵاته‌كه‌یان پشتیوانی له ئێزدییه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه. گوتیشی، بارودۆخی شنگال باش نییه و ئێزدییه‌كان تا ئێسته له كه‌مپه‌كان ده‌ژین و ده‌ربه‌ده‌رن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی ئێزدییه‌كانه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال. به پێویستیشی زانی و داوای له حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان هاوكار و پشتیوان بێت.
سه‌باره‌ت به ئێزدییه‌كانی ده‌ستی داعش، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان و شادبوونه‌وه‌یان به كه‌سوكاریان.
بەرەبەیانی 3ـی ئابی 2014، داعش هێرشی کردە سەر شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری، به‌شێكیان لە دەستی داعش ڕزگاریان بوو، ئەوانی دیكه بە ژن و منداڵ و پیاوەکان دەورووبەریان گیرا و دەستبەسەر کران، لە پرۆسەیەکدا، ژن و منداڵ و پیاوەکانیان لە یەکتر جیا کردەوە، ئەوانەی بەزۆر کرانە موسڵمان لە ژیان مانەوە، ئەوانەی ڕەتیان کردەوە به زۆرەملێ ببنە موسڵمان، کوژران و زیندەبەچاڵ کران.