موحسین مه‌نده‌لاوی: بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای ڕزگاربووانی دەستی داعش لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له په‌رله‌مان پێك ده‌هێنرێت

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كێك له تاوانه قێزه‌ونه‌كانی داعش به‌كه‌نیزه‌كردنی كچان و منداڵانی ئێزدی و ناچاركردنیان بوو بۆ گۆڕینی ئایینی خۆیان؛ ده‌شڵێت، ناوچه‌كانی ئێزدییه‌كان له هه‌ر جۆره ململانێیه‌ك دوور بخرێته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه، 3ـی ئابی 2024، موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا كه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق به بۆنه‌ی ده‌یه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدیان پێشكه‌شی كرد، ڕایگه‌یاند، هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال و ئێزدییه‌كان یه‌كێكه له قێزه‌ونترین تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی له مێژووی نوێی عێراقدا.
موحسین مه‌نده‌لاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داعش هێرشی كرده سه‌ر كه‌سانی بێ‌تاوان و شار و گونده‌كانیانی وێران كرد و هه‌موو به‌ها ئاسمانییه‌كانی پێشێل كرد.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، داعش تاوانی دژ به ئافره‌تان و منداڵان و كه‌سانی به ته‌مه‌ن و بێتاوانان كرد و خوێنیان ڕشت، تاوانه‌كانی دژ به ئێزدییه‌كان له‌وپه‌ڕی قێزه‌ونیدا بوو، كه هیچ كات ویژدانی نیشتمانی و مرۆیی له بیری ناكه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، یه‌كێك له تاوانه قێزه‌ونه‌كانی داعش به‌كه‌نیزه‌كردنی كچان و منداڵانی ئێزدی و ناچاركردنیان بوو بۆ گۆڕینی ئایینی خۆیان و ده‌ستبه‌رداربوون له به‌هاكانیان.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی، تاوانی به‌زۆركۆچپێكردنی هه‌رگیز له یاد و بیری كه‌سانی به ویژدان لاناچێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن، پشتیوانی له ئێزدییه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه ژیانی ئاسایی و سه‌قامگیری خۆیان و ئاوه‌داكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان و دابینكردنی هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك بۆیان.
موحسین مه‌نده‌لاوی به پێویستی زانی، ناوچه‌كانی ئێزدییه‌كان له هه‌ر جۆره ململانێیه‌ك دوور بخرێته‌وه. گوتیشی، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له په‌رله‌مان پێك ده‌هێنرێت سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای ڕزگاربوونی دەستی داعش كه له ساڵی 2021 له په‌رله‌مان ده‌رچووه.
بەرەبەیانی 3ـی ئابی 2024، داعش هێرشی کردە سەر شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری، به‌شێكیان لە دەستی داعش ڕزگاریان بوو، ئەوانی دیكه بە ژن و منداڵ و پیاوەکان دەورووبەریان گیرا و دەستبەسەر کران، لە پرۆسەیەکدا، ژن و منداڵ و پیاوەکانیان لە یەکتر جیا کردەوە، ئەوانەی بەزۆر کرانە موسڵمان لە ژیان مانەوە، ئەوانەی ڕەتیان کردەوە به زۆرەملێ ببنە موسڵمان، کوژران و زیندەبەچاڵ کران.