'سێنتکۆم' تێکشکاندنی مووشەکێکی حووسییەکانی ڕاگەیاند

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم)
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم)

K24 – هەولێر:

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا "سێنتکۆم" ڕایگەیاند: هێزەکانیان سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندنی مووشەکێک کە لەلایەن حووسییەکانی یەمەنەوە هەڵدرا بوو.

شەممە 3ـی ئابی 2024، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا "سێنتکۆم" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە: هێزەکانیان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندنی مووشەکێک و شوێنی هەڵدانەکەی، کە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە ئاراستە کرابوون.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کرد: ئەم چەک و مووشکە نوێیانە هەڕەشەن بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا، هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە.

جەختی لەوە کردەوە، هێزەکانیان هەموو ڕێوشوێنێک بۆ پاراستنی کەشتیوان و پارێزراوترکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان دەگرنەبەر.

Fly Erbil Advertisment