وەزیری دەرەوەی ئوردن بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە گەیشتە تاران

ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن
ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن

ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە تاران و بڕیارە لەگەڵ عەلی باقری کەنی، سەرپەشتی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پرسی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە دوولایەنی عەممان و تاران گفتوگۆ بکات.

ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە ئەیمەن سەفدی، 48 کاتژمێر بەر لە سەفەرەکەی بۆ تاران بە تەلەفۆن لە بارەی پێشهاتە هەرێمییەکان لەگەڵ باقری کەنی قسەی کردووە و لە نێویشیاندا ئەو تاوانەی بەم دوایە ڕژێمی ئیسرائیل کردوویەتی لەگەڵ کوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، لە تاران.

ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە، لەم سەردانەیدا دیدار و کۆبوونەوەی لەگەك ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران هەبووە.

بەهۆی ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ تۆڵەکردنەوەی خوێنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، دۆخی ناوچەکە لە کوڵانە و ترس هەیە ئاڵۆزی و شەڕو پێکدادانەکان لە ناوچەکە فراوانتر بێت، هەروەها سوپای ئیسرائیل لە ئامادەباشی تەواوە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر هێرشێک جا لەلایەن ئێرانەوە یان حزبوڵلای لوبنانەوە بکرێتە سەری. هەر بۆ ئەم مەبەستە فەرماندی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مایکل کۆڕێلا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست.

هەروەها سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئوردن لە کاتێکدایە، ترس هەیە لە هەر ساتێک بێت ئێران جارێکی دیکەی هێرشی مووشەکی بکاتەوە سەر ئیسرائیل وەک ئەوەی لە 14ی نیسانی ئەمساڵ کردی.

 

Fly Erbil Advertisment