سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر کرد
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر کرد

ڕۆژی یەكشەممە 4ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جاكۆ بریندز، كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا كرد كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و بە بۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ئەرك و ماندووبوونەكانی كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر، هیوای سەركەوتنی لە كاری تازە بۆ خواست و جەختیشی لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی كوردستان و هۆڵەندا كردەوە.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و هەروەها هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و پرۆسەی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.