پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا

وەزارەتی دارایی
وەزارەتی دارایی

هەردوو پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کران.

یەکشەممە 4ـی تەممووزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لەمەراسیمێکدا بەئامادەبوونی فەیسەڵ عەلی و ڕێباز عەباس ڕاوێژکارانی وەزارەت و یاسین واحید بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی ئەنجامدرا.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو وەزارەتە، کەمال ڕەوف لە شوێنی ساماڵ عەبدول ڕەحمان وەک بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و جەوهەر مەحمود لەشوێنی عەبدول قادر عەبدولڵا وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم دەست بەکاربوون.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتەکە بەناوی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەموو پشتیوانیەکیان بۆسەرخستنی کارەکانیان دوپات کردەوە، هاوکات سوپاسی هەریەک لە ساماڵ عەبدول ڕەحمان و عەبدولقادر عەبدولڵایان کرد کە لەماوەی ڕابردوودا جێدەستیان دیار بووە لە بەرەوپێشبردنی بەڕێوبەرایەتیەکەو ڕێکستنەوەی بەڕێوبەرایەتیەکانی گومرگ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان.

Fly Erbil Advertisment