کاندیدێکی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دانی بەوەدا نا کە بێچووە ورچێکی مردووی لە سێنتراڵ پارک بەجێ هێشتووە

ڕۆبێرت کێنێدی
ڕۆبێرت کێنێدی

ڕۆبێرت کێنێدی، کاندیدی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دانی بەوەدا ناوە کە لە ساڵی 2014دا بەچکە ورچێکی مردارەوە بووی  لە "سێنتراڵ پارک" لە مانهاتن هەر بۆ خۆشیی بەجێ هێشتووە. 

کێنێدی، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' بڵاوکردەوە، کە تێیدا چیرۆکەکەی بە وردی دەگێڕێتەوە، کە بابەتێک لەلایەن گۆڤاری "نیو یۆرکەر" لەسەر ئەو بابەتە ئامادە دەکرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"، کە کێنێدی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، لە چێشتخانەیەکدا دەردەکەوێت و ڕووداوەکە بۆ خانمە ئەکتەر ڕۆزان بار، دەگێڕێتەوە و دەڵێت: کاتێک بە ئۆتۆمبیلەکەی بە دۆڵی هودسۆن لە نیویۆرک ڕۆیشتووە، بینیویەتی ئافرەتێک خۆی بە بێچووە ورچێکدا کێشاوە و کوشتوویەتی.

کێنێدی دەڵێت: وەستام و ورچە بچووکەکەم هەڵگرتەوە و خستمە ناو بارهەڵگرەکەمەوە، بەنیازبووم پێستەکەی بەکاربهێنم، لە دۆخێکی باشدا بوو، هەروەها بەنیازبووم گۆشتەکەی لەناو ساردکەرەوەدا هەڵبگرم.

کێنێدی دەڵێت، لەگەڵ هاوڕێکانی لە چێشتخانەیەک لە نیویۆرک نانی ئێوارەیان خواردووە، پاشان دوای ئەوە چووەتە فڕۆکەخانە، بۆیە دەبوایە بێچووە ورچەکە لە کۆڵ خۆی بکاتەوە. لەبەر ئەوە لە "سێنترال پارک" دایناوە، هەروەها پاسکیلێکی کۆنیش لە تەنیشت داناوە بۆ ئەوەی وا دەرکەوێت کە کەسێک بە پاسکیلەکە لێی دابێت.

کێنێدی ئاماژە بەوە دەکات "ئەوکاتەی بەرپرسان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە، هەستی بە نیگەرانی کردووە، هەروەها کاریان کردووە بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆری سەر پاسکیلەکە"، دەشڵێت: جێ پەنجەم لەسەر پاسکیلەکە مابوون.

خانمە ئەکتەر ڕۆزان بار، بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، گوێی لە چیرۆکی کێنێدی گرتووە، پێدەکەنێت و هەندێک جار دەحەپەسێت. هەروەها تاتیانا سکوڵسبێرگ، بابەتێکی لەسەر ڕووداوەکە بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز نووسیووە، چونکە ئەو لەوێ کار دەکات و کەسێکی خزمی کێنێدیشە.

فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی ویلایەتی نیویۆرک لەو کاتەدا ڕایگەیاندبوو، لە پشکنینەکانی لاشەی بێچووە ورچەکە دەرکەوتووە، بەهۆی بەرکەوتنی بە ئۆتۆمبیل مردووە.

 

Fly Erbil Advertisment