شارەوانیی هەولێر هەواڵێکی "دڵخۆشکەر" ڕادەگەیەنێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەڵێت، چەندین ڕێکار و ڕێنمایی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و کاسبکاران جێبەجێ دەکرێن.
دووشەممە، 05-08-2024، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی خزمەتکردن و پاڵپشت بە بڕیار و فەرمانەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ چەندین ڕێکار و ڕێنمایی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و کاسبکاران جێبەجێ دەکرێن.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەیەکدا تیشک خرایه سەر چۆنییەتی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پیشەگۆڕین و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کرێ گرتەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر و بەرژەوەندی گشتی پیشەوەران و کاسبکاران بە گۆڕینی پیشەکانیان و بابەتی دابەش دوو یاخود زیاتر لەسەر موڵکەکانیان.