باسم عه‌وادی ورده‌كاری په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سوودانی و بلینكن ده‌خاته ڕوو

گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ورده‌كاری په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاگرتن و كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه.
دووشه‌ممه، 5ـی ئابی 2024، باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕاگه‌یاند، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و دەرئەنجامەکانی سەردانەکەی ئەم دواییەی شاندی سەربازی عێراق بۆ واشنتۆنی بۆ ڕێککەوتن لەسەر نەخشەڕێگایەکی هاوبه‌ش و له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ كردووه.
هه‌روه‌ها باسم عه‌وادی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه تایبه‌ت بووه به بارودۆخ و پێشهاته‌كانی ئێسته‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه.
4ـی ئابی 2024، ئەنتۆنی بلیکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق كرد و باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگی جەختکردنەوە لە ئاشتی و سەقامگیری و ڕێگری‌کردن لە پەرەسەندنی ئەو دۆخەی ئێسته لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتووەتە ئاراوە، كرده‌وه.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە: ڕێگری‌کردن لە پەرەسەندنی دۆخی ئێسته‌ی ناوچەکە و فراوانبوونی ململانێکان، بەندە بە ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و ڕاگرتنی حکوومەتەکەی ناتانیهاهۆ لە هێرشکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە و کۆتاییهێنان پێشلکارییەکانی سەروەری وڵات و یاسا نێودەوڵەتییەکان.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا خواستی ئەمەریکای دووپات کردەوە بۆ ئەوەی عێراق ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕێت لە کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ناوچەکە و ڕێگری‌کردن لە پەرەسەندنی زیاتر لەلایەن لایەنە جیاجیاکانی ئەو ململانێیە و عێراق لە هەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکە.