لاهور شێخ جهنگی: ناكرێت ئهو ستەمەی له سلێمانی دهكرێت بهردهوام بێت
K24 – سلێمانی:
سەرۆکی بەرەی گەل لە سلێمانی جارێکی دیکە جەختی کردەوە، ناكرێت ئهو كار و ستهمانهی له سلێمانی دهكرێت بهردهوام بێت.
5ـی ئابی 2024، لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: ئهو قسانهی لهبارهی كوژرانی چایچییهك له سلێمانی كردوویانه هیچ پهیوهندییهكی به بانگهشهی ههڵبژاردنهوه نییه و ئهو قسانه دهبێت بكرێن و ناشكرێت ئهو ستهمهی له سلێمانی دهكرێت بهردهوام بێت.
لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشکرد: کوژرانی چایچییەک کە ڕۆژ هەتا ئێوارە بۆ 25 هەزار دینار کاردەکات، دەبێت قسەی لەسەر بکرێت و نابێت ئەو ستەم و زۆردارییەی لە سلێمانی دەکرێت، هەر بەو شێوازە بەردەوام بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی 27ـی تەمموزی 2024، لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گەنجێک بەناوی ئاری کە پیشەی چایچییە، کوژرا و ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنداوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "پاش ئەوەی ئەمشەو لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو هاوڵاتی دروست دەبێت، بەداخەوە دەبێتە هۆی گیان سپاردنی کەسێک، ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتباری ڕووداوەکە و کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ بەتۆمەتی هاوکاریی بکوژەکە دەستگیر دەکەن".
پێشتریش لە 16ـی تەمموزی 2024، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا و مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا، تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە كارمەندە لە فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ و ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا.
ڕۆژی 28ـی تەمموزی 2024، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: ئەرکی بنەڕەتی هێزە ئەمنییەکان بریتییە لە پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان و ناکرێت خۆیان بەشێک بن لە تاوانەکان و ناکرێت ئەوان شوێن و ئەرکی خۆیان بەکاربهێنن بۆ ئەنجامدانی تاوان و هەڕەشە و کوشتن و لێدان.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "لەکاتێکدا لە هەفتەی ڕابردوو ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان لە شاری سلێمانی خۆی کەسێکی کوشت و ئەمجارەش دووبارە ئەندامێکی هەمان ئەو هێزە ئەمنییە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاووڵاتییەکی کاسبکار کە هەردوو حاڵەت جێگەی پرسیارە کە بەچەکی فەرمی ئەنجام دراوە".