عیسا ئه‌لعه‌دای: عێراق خاوه‌نی بڕیارێكی نیشتمانی نییه بۆیه سه‌روه‌رییه‌كه‌ی پێشێل ده‌كرێت

شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه سه‌روه‌رییه‌كه‌ی پێشێل كراوه؛ ده‌شڵێت، عێراق به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی سیسته‌مێكی نیشتمانی و ناوه‌ندیی سه‌ربازی و ئه‌منی نییه، بۆیه ناچاره بۆ پاراستنی خۆی په‌نا بۆ هێزی ده‌ره‌كی ببات.
دووشه‌ممه، 5ـی ئابی 2024، عیسا ئه‌لعه‌دای، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، عێراق سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاسته‌كانی سیاسی، سه‌ربازی، ئابووری و دارایی و سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه‌یش پێشێل كراوه.
عیسا ئه‌لعه‌دای ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌و پێیه‌ی عێراق خاوه‌نی بڕیارێكی نیشتمانی نییه، بۆیه سه‌روه‌رییه‌كه‌ی پێشێل ده‌كرێت و ڕه‌وایه‌تی به پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی دراوه.
ناوبراو گوتیشی، پێویسته بڕیار له عێراق بڕیارێكی ناوه‌ندی و نیشتمانی بێت، نه‌ك لایه‌نه‌كان هه‌ر یه‌كێكیان له شوێنی خۆی و به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بڕیار بدا.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق نه‌یتوانیوه سیسته‌مێكی سه‌ربازی و ئه‌منی بونیات بنێت، بۆیه ئه‌مه دره‌فه‌تی بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی دروست كردووه.