ئیبراهیم ئەلدەهش: زیقار پێویستی بە شۆڕشە

شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی دەڵێت: یاسا لە زیقار بوونی نییە و هێز و لایەنە سیاسییەکان زیقاریان کردووە بە قوربانیی خۆیان.
دووشەممە 5ـی ئابی 2024، ئیبراهیم ئەلدەهش شرۆڤەکاری سیاسی بۆ کوردستان24 ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی قەیرانەکانی ئێستای عێراق، دەرفەتی کار و خزمەتگوزارییەکان لە شار و شارۆچکەکان نەماونم گوتی: ئەو قەیرانانەش بەهۆی بڕیاڕەکانی حکوومەتی فیدراڵییەوە هاتوونەتە ئاراوە کە بڕیاڕەکانی کارا نەکردووە بۆ خزمەتکردنی ئەو پارێزگایانە، دەشڵێت:داواکاریی زیقار بۆ خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ نەکراوە.
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت: گەندەڵی هەیە و چاودێریی ڕژد نییە لەسەر پرۆژەکان و شێوازی کارکردن، زۆربەی پرۆژەکانی زیقار دەمێکە ماوەتەوە و جێبەجێ نەکراون کەڵەکەبوون، گوتی: زۆربوونی خۆ نیشاندانەکان هۆکاری کیشە ناوخۆییەکان و ئالەنگارییە دەرەکییەکانە، هەندێ پارت و لایەن دەیانەوێت لەپێناو بەرژەوەندیی خۆیان زیقار بکەنە قوربانیی.
گوتیشی: هاووڵاتیی هەست بەوە نەکات حکوومەت و دەوڵەت دەیپارێزێت، یاسا لەدەست خێل و عەشیرەتە و هیچ بەهایەکی نەماوە، هیچ خواستێکی خەڵکی ئەو شارە جێبەجێ نەکراوە و پێویستی بە شۆڕشێکە.