ئه‌حمه‌د شه‌ریفی: سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كانی عێراق بڕوایان به بنه‌مای ده‌وڵه‌تی مۆدێرنه نییه

شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ماوه‌ی زاتر له 20 ساڵی ڕابردوو زیاتر له 140 ملیار دۆلار بۆ كه‌رتی سه‌ربازی خه‌رج كراوه، كه به قه‌د خه‌رجی سێ سوپای هاوشێوه ده‌بێت؛ ده‌شڵێت، پارته سیاسییه‌كان مه‌به‌ستیانه سوپای عێراق لاواز بێت بۆ ئه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان بمێنێته‌وه.
دووشه‌ممه، 5ـی ئابی 2024، ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، كۆنترۆڵنه‌كردنی دۆخی سه‌ربازی و ئه‌منی له عێراق بۆ هۆكاری فه‌لسه‌فه‌ی بونیاتنانه‌وه‌ی سوپای عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه له دوای ساڵی 2003.
ئه‌حمه‌د شه‌ریفی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سوپا له عێراق له دوای ساڵی 2003 له‌سه‌ر بنه‌مای ئینتیمای حزبی و تایه‌فی بونیات نراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له بنه‌مای نیشتمانی بدرێته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، حزبه سیاسییه عێراقییه‌كان له بونیاتنانه‌وه‌ی كه‌رتی سه‌ربازیدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌به‌رچاو گرت و سوپایان له شێوه‌ی گرووپ گرووپ بونیات ناوه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه گوتیشی، ئه‌وانه‌ی سوپای عێراقیان پێك هێنایه‌وه، بڕوایان به بنه‌مای ده‌وڵه‌تی مۆدێرنه نییه، كه ده‌بێت یاسا تێیدا باڵاده‌ست بێت، به‌ڵام به‌رپرسانی حزبه‌كان له عێراق یاسایان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان داناوه.