سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی بادنی ئەڵمانیا ستایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ حەواندنەوەی ئاوارە و پەنابەران

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ موحتەرەم ئاراز  سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی بادن ڤیتنبێرگی ئەڵمانیا
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ موحتەرەم ئاراز سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی بادن ڤیتنبێرگی ئەڵمانیا

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ موحتەرەم ئاراز  سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی بادن ڤیتنبێرگی ئەڵمانیا کۆبووەوە و سوپاسی ئەڵمانیای کرد لە هاوکاریی مرۆیی و سەربازیی بۆ هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی بادن ڤێتنبێرکیش ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بەرامبەر پێشکەشکردنی هاوکاریی و حەواندنەوی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەران.

دووشەممە 5ـی ئابی 2024، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا ، لەگەڵ موحتەرەم ئاراز  سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی بادن ڤیتنبێرگی ئەڵمانیا کۆبووەوە .

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەو وەزارەتە، لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری ناوخۆ بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکومەت و گەلی ئەڵمانیا ی کرد بۆ هاوکاری مرۆیی و سەربازیی هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش، بەتایبەت هەرێمی بادن ڤێتنبێرک لە پشتگیریی بەردەوامیان بۆ ئاوارە و پەنابەران و هێنانی ژمارەیەکی ئافرەت ومنداڵی لێقەوماوانی ئیزیدی لە کوردستانەوە بۆ ئەڵمانیا.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی بادن ڤێتنبێرک ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بەرامبەر پێشکەشکردنی هاوکاریی و حەواندنەوی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەران و داکۆکیکردن لە چەسپاندنی بەهاكانی پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی لە ھەرێمی کوردستان.

بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە نێوان هەردوو هەرێم لە ڕووی ئەمنی و کولتووری و گرنگیی بەردەوامی هاوکاریی مرۆیی و هەوڵی هاوبەش بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا ، لەگەڵ موحتەرەم ئاراز  سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی بادن ڤیتنبێرگ ئەڵمانیا

 

 

Fly Erbil Advertisment