به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژ تاوتوێی دۆخی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دۆخێكی ئاڵۆز دایه و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر هه‌یه ئێران هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل و به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كان كراوه‌تر بن، به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژ كه له لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م پرس و پێشهاته چاوه‌ڕوانكراوه، میوانداری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و شرۆڤه‌كاری سیاسی كردووه و بۆچوونه‌كانیان له‌م باره‌وه ده‌خه‌نه ڕوو.
له سه‌ره‌تادا محه‌ممه‌د مه‌هدی، سیاسه‌تمه‌دار و شاره‌زای كاروباری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد، گومانی تێدا نییه ئێران هێرش بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌كات، به‌ڵام دیار نییه جۆری هێرشه‌كه چۆن ده‌بێت، نكوڵی له‌وه‌ش ناكرێت وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران بۆ ئیسرائیل به ئازار ده‌بێت. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هێرشه‌كه‌ی ئێران له چه‌ند به‌ره‌یه‌كی جیاوازه ده‌بێت و پلانه‌كه‌یش وایه ئه‌م هێرشانه وا له ئیسرائیل بكه‌ن، جارێكی دیكه په‌نا بۆ تاوانكاری نه‌باته‌وه و شه‌ڕێكی كراوه‌ی وه‌ك غه‌ززه دووباره بكاته‌وه.
دواتر كازم زوبه‌یدی، شرۆڤه‌كاری سیاسی باسی له‌وه كرد، ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی چاوی جیهان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی و تاوانه‌كانی له غه‌ززه لا ببات، شه‌ڕ بۆ ناوچه‌كانی دیكه ده‌گوازێته‌وه، كه عێراقیش یه‌كێكه له‌و ناوچانه و هێرشه‌كه‌ی سه‌ر "حه‌شدی شه‌عبی" له هه‌فته‌ی ڕابردوو له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئامانجه‌یه و مه‌به‌ستیه‌تی هاوسۆزی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ده‌ست بهێنێت و له‌م ڕێگه‌یه‌وه به‌رگری له خۆی بكات.
پاشان غازی فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ئوردن له ڕێگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه هانی ئێران ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و شه‌ڕه چاوه‌ڕونكراوه به دوور بگرێت كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له لایه‌ن تارانه‌وه بكرێته سه‌ر ئیسرائیل. ئوردن ده‌یه‌وێت شه‌ڕ له ناوچه‌كه دوور بخاته‌وه و ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێسته له غه‌ززه هه‌یه كۆنترۆڵ بكرێت و كۆتایی به‌و خوێنڕژییه بهێنرێت.
له كۆتاییشدا عه‌لی یه‌حیا، شرۆڤه‌كاری سیاسی باسی له‌وه كرد، هه‌موو لوبنانییه‌كان له چاوه‌ڕوانیدان و گومانیان نییه كه ئێران وه‌ڵامی ئیسرائیل ده‌داته‌وه و هێرشی ده‌كاته سه‌ر، كه ڕه‌نگه ئه‌و هێرش و وه‌ڵامه‌ی ئێران، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان بگه‌یه‌نێته ئاستێكی پێشكه‌وتوو و باڵاتره‌وه.