ڕۆژنامه‌یه‌ك خه‌مڵاندن بۆ تێچووی ڕێگری‌کردن لە هێرشە چاوه‌ڕوانكراوه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌كات
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاماژه به تێچووی ڕێگری‌کردن لە هێرشە چاوه‌ڕوانكراوه‌ی ئێران ده‌كات بۆ سه‌ر ئیسرائیل و بە چه‌ندان ملیار دۆلار خەمڵاندنی بۆ كردووه؛ ده‌شڵێت، ئه‌و ڕێژه‌یه نزیکە لە تێچووی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی تاران بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل لە نیسانی ئه‌م ساڵدا.
دووشه‌ممه، 5ـی ئابی 2024، ڕۆژنامەی "گڵۆبس"ـی ئابووریی ئیسرائیلی خه‌مڵاندنی بۆ تێچووی ڕێگری‌کردن لە هێرشە چاوه‌ڕوانكراوه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل كردووه و بە چه‌ندان ملیار دۆلار خەمڵاندنی بۆ كردووه.
ڕۆژنامه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، له ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران‌دا، به‌رگریی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئیسرائیل بڕی نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلاری تێ ده‌چێت، كه ئه‌مه‌ش ته‌واو نزیكه له تێچووی وه‌ڵامدانه‌وه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی تاران بۆ سه‌ر ته‌لئه‌ڤیڤ له نیسانی ئه‌م ساڵدا.
ڕۆژنامەی "گڵۆبس"ـی ئابووریی ئیسرائیلی باسی له‌وه كردووه، تێچووی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه به هاوبه‌شی له نێوان ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاوه ده‌بێت نه‌خاسمه كه تاقیکردنەوه لەسەر سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە ئیسرائیل كراوه، هەروەها فڕۆکە جەنگییە پێشکەوتووەکانی ئەمەریکا ڕەوانەی ناوچەکە کراون و ئەمەریکا هێزی زیاتری ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كردووه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئەگەر ئێران هێرش بکات، لەوانەیە بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئیسرائیل‌دا LARD بە کار بهێنرێت، كه بەشێکە لە سیستەمێکی گەورەتر بە ناوی "Barak Magen" کە مووشەکی مامناوەندی تێ دایە كه 70 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت.