كامالا هاریس حاكمی ویلایەتی مینیسوتا بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كاندیدا ده‌كات

مێدیای ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كامالا هاریس حاكمی ویلایەتی مینیسوتا بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كاندیدا كردووه، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 6ـی ئابی 2024، مێدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا و کاندیدای دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، تیم والتز، حاكمی ویلایەتی مینیسوتای بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كاندیدا كردووه.
مێدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان باس له په‌یوه‌ندیی هاوڕێیه‌تی نێوان كامالا هاریس و تیم والتز ده‌كه‌ن، كه بۆچوونه‌كانیان له زۆربه‌ی پرسه‌كاندا وهكیهكه و به كه‌سێكی پێشكه‌وتووخواز داده‌نرێت.
تیم والتز ته‌مه‌نی 60 ساڵه و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2019ـوه حاكمی ویلایه‌ته‌كه‌یه، كه ئه‌م ویلایه‌ته ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ناوەڕاستی ئەمه‌ریکا بە یەکێک لە ویلایەتە سەرەکییەکانی هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌م ساڵ دادەنرێت.
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا، بە فەرمی پێگەی خۆی وەک کاندیدای سەرەکی پارتی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی مانگی 11ـی ئەمساڵی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە مسۆگەر کرد.
هاریس، لە ڕێگەی ڕاپرسییەکی ئۆنلاینی دیموکراتەکانەوە کە پێنج ڕۆژی پێ چووە؛ توانیویەتی دەنگی لەسەدا 99ـی نێردەی دیموکراتەکان بەدەست بهێنێت، بەمەش دەبێتە کاندیدای فەرمیی ئەو پارتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.
پێشبینی دەکرێت کێبڕکێی نێوان ترەمپ لەگەڵ هاریسی تەمەن 59 ساڵ زۆر کاریگەرتر بێت لەوەی چاوەڕوان دەکرێت، شرۆڤەکارانی دۆخەکە و چاودێرانی بانگەشەی هەڵبژاردن بڕوایان وایە دەنگە خۆڵەمێشییەکان دەبنە یەکلاکردنەوەی کاندیدی براوەی هەڵبژاردن.